زەریف گەیشتە بەغدا
نیسان 26, 2021 11:58 Asia/Tehran
وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ دوشەممە دوای کۆتایی سەردانەکەی بۆ قەتەر لە سەروی شاندێکی باڵای سیاسی گەیشتە عێراق .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، گەشتەکەی محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ عێراق دوو رۆژە دەبێ و زەریف لەم سەفەرەی دا جیا لە هاوشانی خۆی ، چاویشی دەکەوێ بە کاربەدەستانی دیکەی عێراقی .
سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق دوێنێ گوتبووی پرس و هۆگریە هاوبەشەکان لە گەڵ ئێران تەوەری دیدار و وتووێژەکانی زەریف لە گەڵ کاربەدستانی عێراقی دەبێت .
سەردانەکەی زەریف دوو رۆژدەخایەنێ و سەردانێکی هەرێمی کوردستانیش دەکات .