نیسان 26, 2021 13:17 Asia/Tehran
  • زەریف لە کاتی گەییشتنی بۆ بەغدا: شەهید سولەیمانی و موهەندیس هێمای بەرخودانی دوو نەتەوەی ئێران و عێراقن

وەزیری دەرەوەی ئێران بە وتنی ئەوەی کە خەڵکی عێراق و ئێران لە بەرامبەر دوژمنانی هاوبەش لە سەدامەوە بگرە تا داعش شەڕیان کرد و سەرکەوتن، وتی: شەهید قاسم سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس هێمای بەرخودانی دوو نەتەوەکەن.

 

 محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە لە کاتی گەییشتنی بۆ عێراق لە شوێنی شەهید بوونی شەهیدان ئەبوو مەهدی موهەندیس و سەردار سولەیمانی ئامادە بوو و ڕێزی لێیان گرت.

ناوبراو وتی:عێراق یەکێک لە گرینگترین وڵاتانی دراوسێی ئێمەیە. پێوەندی زۆر نزیکمان لەگەڵ ئەو وڵاتە هەیە.

وەزیری دەرەوە وتیشی: خەڵکی عێراق و ئێران لە بەرانبەر دوژمانی هاوبەش لە سەددامەوە بگرە تا داعش شەڕیان کرد و سەرکەوتن. هاوکاری سیاسی، ئابووری و فەرهەنگی هاوبەشمان هەیە و شەهید قاسم سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس هێمای بەرخۆدان بۆ ئەو دوو وڵاتەیە.

زەریف جەختی کردەوە: بۆ سەفەرێکی درێژ لە بەغدام، جگە لە بەرپرسانی عێراق لەگەڵ پارتەکانی عێراقیش دیدارم دەبێت. سبەی سەفەری هەرێمی کوردستان دەکەم.

سەرپەیڤ