نامەی بەغدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایشت لە بارەی بەرپا کرانی ھەڵبژاردنی عێراقەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i396134-نامەی_بەغدا_بۆ_ئەنجومەنی_ئاسایشت_لە_بارەی_بەرپا_کرانی_ھەڵبژاردنی_عێراقەوە
وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق باسی ناردرانی نامەی دەوڵەتی بەغدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایشتی کردووە بە مەبەستی یارمەتی درانی بەرپاکردنی ھەڵبژاردنی ئەم وڵاتە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 05, 2021 15:07 Asia/Tehran
  • نامەی بەغدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایشت لە بارەی بەرپا کرانی ھەڵبژاردنی عێراقەوە

وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق باسی ناردرانی نامەی دەوڵەتی بەغدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایشتی کردووە بە مەبەستی یارمەتی درانی بەرپاکردنی ھەڵبژاردنی ئەم وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ھەواڵدەریی فارس، «فۆئاد حسەین» وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق وتی: ئەم وڵاتە نامەی بۆ ئەنجومەنی ئاسایشت ناردووە ھەتا بۆ بەرپا کردنی ھەڵبژاردن لە کاتی دیاری کراودا یارمەتیی عێراق بدات و چاودێرانی خۆی ڕەوانەی ئەم وڵاتە بکات.

ھەڵبژاردنی بێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بڕبار وایە دەھەمی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١ بەڕێوە بچێت.

سەرۆک کۆماری عێراق نوامبەری ٢٠٢٠ یاسای تازەی ھەڵبژاردنی ئەم وڵاتەی دوای تێپەڕاندنی پەرلەمان پەسەند کرد.