پێشوازیی حەکیم لە دەسپێکی دانوستانی دوو قۆڵیی ئێران و عەرەبستان
رێبەری رەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق پێشوازیکرد لە دەسپێکی دانوستانی دوو قۆڵیی ئێران و عەرەبستان .
بە پێی راپۆرتی فورات نیوز ، رێبەری رەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق رۆژی شەممە لە دیداری «عبدالعزیز الشمری» باڵیۆزی عەرەبستان لە بەغدا بە ئاماژە بە دانوستانی ئێران و عەرەبستان لەم قۆناغەدا و رۆڵی عێراق لەم وتووێژانەدا ، رێزی گرت لە شێوەئاخافتنی ئەرێنیی نێوان دوو لایەن و گوتی ، وتووێژ باشترین رێگایە بۆ وەپشت سەرنانی لەمپەر و کێشەکانی بەردەم لە ناوچەکەدا .
رێبەری رەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق بە پێداگری لەسەر گرنگایەتیی ھەڵبژاردنی پیێشوەختەی عێراق بۆ دیاریکردنی پرۆسەی سیاسی ئەم وڵاتە لە قۆناغی داھاتوودا گوتی ، داعش ھەڕەشەیەکی ئەوتۆ نایەتە حیساب و بە ئەنجامدانی ھەندێ پەلاماری تیرۆریستیی بە نیازی گەڕانەوە بۆسەر گۆڕەپانی ئەم وڵاتەیە .
ھەواڵدەریی رۆیتێرز رۆژی ھەینی بە گێڕانەوە لە کاربەدەستێکی وەزارەتی دەرەوەی عرەبستانی سعودی دانوستانی نێوان تاران و ریازی پشتڕاستکردەوە و ھیوای خواست ئەم وتووێژانە بە ئەنجام بگەن .