جەختی سەرۆک کۆماری عێراق لە سەر ھەنگاوی کرداریی ھاوبەش بۆ کۆتایی ھێنان بە مەینەتییەکانی گەلی فەلەستین
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i396406-جەختی_سەرۆک_کۆماری_عێراق_لە_سەر_ھەنگاوی_کرداریی_ھاوبەش_بۆ_کۆتایی_ھێنان_بە_مەینەتییەکانی_گەلی_فەلەستین
سەرۆک کۆماری عێراق لە سەر پێویستیی ھەنگاوی کرداریی ھاوبەش بۆ کۆتایی ھێنان بە مەینەتیی گەلی فەلەستین و پشتگیری کردن لە مافەکانیان پێی داگرت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 12, 2021 12:45 Asia/Tehran
  • جەختی سەرۆک کۆماری عێراق لە سەر ھەنگاوی کرداریی ھاوبەش بۆ کۆتایی ھێنان بە مەینەتییەکانی گەلی فەلەستین

سەرۆک کۆماری عێراق لە سەر پێویستیی ھەنگاوی کرداریی ھاوبەش بۆ کۆتایی ھێنان بە مەینەتیی گەلی فەلەستین و پشتگیری کردن لە مافەکانیان پێی داگرت.

«بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ «مەحمود عەبباس» سەرۆکی پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین داپڵۆساندنی جەماوەری فەلەستین لە لایەن ڕژێمی زایونیی ئیدانەکردو خوازیاری ڕاگیرانی ھەنگاوەکانی ئانتریک کارانەی زایونییەکان دژی شارومەندانی فەلەستین بوو.

سەرۆک کۆماری عێراق لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی دا وێڕای ڕاگەیاندنی ھاوپشتیی گەلی عێراق لەگەڵ کەلی فەلەستین، سەرکوتکرانی نوێژخوێنان لە قودس و ھێرشی دڕندانەی لەشکریانی زایونی بۆ سەر گەلی فەلەستینی بە تاوانێکی دڵتەزێن وەسف کرد. ناوبراو وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ئەم ھێرشە دڕندانانە دەبێ بە زووترین کات ڕاگیردرێن، جەختی کردەوە لە سەر داکۆکیی عێراق و ھەڵوێستی نەگۆڕی دەوڵەت و نەتەوەی ئەم وڵاتە لە ئارمانجی گەلی فەلەستین لەمەڕ ھەبوونی وڵاتێکی سەربەخۆو دابین کرانی مافە زەوت کراوەکانیان بە تۆکمەوتەواوی.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا «مەحمود عەبباسیش» وردیاتی ھێرشی دڕندانەی ڕژێمی زایونی بۆ سەر قودسی پیرۆزو قەڵاچۆی خەڵکی بێ دەرەتانی فەلەستینی شی کردەوە.