حوزه‌یران 01, 2021 20:48 Asia/Tehran
  • بڕیاری ترسناکی دەوڵەتی عێراق بۆ گەڕاندنەوەی بنەماڵە داعشییەکان لە سووریا

نوێنەرێکی پەرلەمانی عێراق بڕیاری دەوڵەتی بەغدا بۆ گەڕاندنەوەی بنەماڵە داعشییەکانی لە ئوردوگای «ھەول»ی سوویا بۆ عێراق بە پڕمەترسی زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی فۆرات نیوز، «بەدر زیادی» ئەندامی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و بەرەڤانیی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا جەختی لەوە کردەوە کە، بڕیاری دەوڵەتی بەغدا بۆ گەڕاندنەوەی بنەماڵە داعشییەکانی لە ئوردوگای «ھەول»ی سوویا بۆ «ئەلجەدعە»ی شاری موسڵ بڕیارێکی پڕمەترسییە.

زیادی وتیشی: ئەم بڕیارەی دەوڵەتی عێراق دەبێتە ھۆی ئەوەی کە دۆخی ئاسایشتیی عێراق تێک بیچێت و گرفتی زۆر بێتە ئاراوە.

وتیشی: ئاوا بڕیارێک کاریگەریی زۆر نەرێنیی بۆ سەرتاسەری عێراق بە دواوە دەبێت.

ئەم نوێنەرەی پەرلەمان ھەروەھا ئەوەشی ڕاگەیاند کە، وێدەچێت دەوڵەتی عێراق دوای داسەپێندرانی زنجیرەگوشارەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان بڕیاری گەڕاندنەوەی بنەماڵە داعشییەکانی لە «ھەول» دابێت.

سەرپەیڤ