پێداگری حەیدەر عەبادی لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی بەغدا و هەرێم
حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر وشداری دا لەوەی بێتوو ناکۆکییە نەوتییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر بەردەوام بێت، ئەوا قەیرانی موچەی فەرمانبەران لە هەرێمی کوردستان دووبارە تەشەنە دەستێنێ.
حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر وشداریدا لە حاند ئەگەری گەڕانەوەی قەیرانی پێدانی مووچە لە هەرێمی کوردستاندا و ڕایگەیاند: ئەگەر کێشە بنەڕەتییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر لە بنەڕەتدا چارەسەر نەکرێن، ئەوا ئەم قەیرانە بەردەوام دەبێت.ناوبراو وتیشی: حکومەتی فیدراڵی پێشتر مووچەی دوو مانگی داوە، بەڵام پابەندنەبوونی حکومەتی هەرێم بە ناردنی داهاتی نەوت و نانەوتی بۆ بەغدا لەوانەیە ببێتە هۆی سەرهەڵدانەوەی قەیرانی مووچە لە هەر ئانوساتێکدا، بەتایبەتی ئەگەر ڕێککەوتنە داراییەکانی نێوان لایەنەکان جێبەجێ نەکرێن. سەبارەت بە پێشهاتەکانی ناوچەکەیش عەبادی دەڵێ: هیچ مەترسییەکی ڕاستەوخۆ لە سەر عێراق نییە، بەڵام ڕەنگە گەورەترین مەترسی لەسەر عێراق لە لایەن سوریاوە بێت، چونکە ئەوەی ئێستا لە سوریا ڕوودەدات، بۆ عێراقیش مەترسیدارە، بەهۆی ئەگەری گەڕانەوەی تیرۆرەوە.