ترەمپ فەرمانیباجی گومرکی تازە بۆ زیاتر لە ٦٠ وڵاتی واژۆ کرد
ئاب 01, 2025 17:45 Asia/Tehran
سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە واژۆ کردنی فەرمانێک باجی گومرکیی تازەی داسەپاندووە کە ڕێژەی لە نێوان سەدی ١٠ تا ٤١ دەبێ.
دۆناڵد ترەمپ هەروەها لە فەرمانێکی جیادا، باجی سەر ژمارێک کەلوپەلی تایبەتی هاوردە لە کەنەداوەی لە ٢٥% بەرز کردەوە بۆ ٣٥%. هەناردەی ژمارێک لە کۆمپانیا بازرگانییە گەورەکانی ئەمریکا بۆ ئەم وڵاتەیش لەوان ئۆسترالیا و ئینگلیز، لە چوارچێوەی باجی گومرکی ١٠% دیاری کراوە. واشینگتۆن لە بەیاننامەیەکدا بە ناوی " گۆڕدرانی سەرلەنوێی ڕێژەی باجی بەرامبەر" لیستێکی پێکهاتوو لە نزیکەی ٦٩ هاوبەشی بازرگانیی خۆی بڵاو کردۆتەوە کە ڕادەی باجە گومرکییەکانیان گۆڕانی بە سەردا هاتووە.