گەڕانەوەی بنەماڵە عێراقییەکان لە کەمپی ئەلهۆلەوە
تهمووز 31, 2025 14:24 Asia/Tehran
٢٣٣ بنەماڵی عێراقی کە ژماریان ٨١٢ کەسە لە ئۆردوگای ئەلهۆلەوە گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتەکەیان عێراق
بە پێی راپۆرتی میدیاکان لە چوارچێوی هاوکاریی نێوان کوردی سوریا، وەزارەتی کۆچبەری و پەنابەرانی عێراق و پەرلەمانی عێراق، ٢٣٣ بنەماڵەی عێراقی کە هەژماریان دەگاتە ٨١٢ کەس، ئۆردوگای ئەلهۆلیان بەجێهێشتووە و گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتی خۆیان.لە ئۆردوگای ئەلهۆلدا ١٣ هەزار عێراقی، ١٥ هەزار سوریایی و ٦ هەزار و ٣٨٥ ئەندامی بنەماڵەی داعشی لە وڵاتانی جیهانەوە ڕاگیردراون. سەرباری ئەوەی کوردی سوریا کە کۆنترۆڵی کەمپی ئەلهۆلیان لەدەستدایە بە جاران داوایان لە وڵاتانی ئەورووپایی کردووە کە شاروومەندانیان لە کەمپی ئەلهۆل بگەڕێننەوە بۆ وڵاتی خۆیان، ئەم داخوازە لە لایەن وڵاتانی ڕۆژاوایی و ئەمریکاوە جێبەجێ نەکراوە.