وشداری دانی «مستەفا کازمی» لە بارەی شوێنھاتەکانی پەکخرانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی لە عێراق
سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بارەی پەکخرانی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان لە وڵاتەکەی دا ڕایگەیاند: ئەم بابەتە عێراق بەرەوڕووی گرفتی مەترسی دارو تەقینەوەی ئاسایشتی دەکاتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی دووشەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا وتیشی: ئەم گرفتە مەترسی دارو تەقینەوە ئاسایشتییە دەبێتە ھۆی لەبەریەک ھەڵوەشانەوەی تەواوی داڕشتە کۆمەڵایەتی، سەربازی، ئاسایشتی و ئیداری و سیاسییەکانی ئەم وڵاتە.
ھەر لەم پەیوەندییەدا «فۆئاد حسەین» وەزیری دەرەوەی عێراقیش ڕۆژی یەکشەممە گەییشتە لۆگزامبۆرک ھەتا لەگەڵ لایەنە ئەورووپییەکاندا سەبارەت بە میکانیزمی بەرپاکردنی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق باس و وتووێژ بکات.
وەزیری دەرەوەی عێراق لە وەڵامی بانگێشتنی فەرمیی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا سەردانی لۆگزامبۆرکی کردووە.
بڕیار وایە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەھەمی ئۆکتۆبەری داھاتوو بەرپا بکرێت.