جەختی ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق لەمەڕ کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لەم وڵاتە
ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە لە ڕەوتی سەردانەکەی داھاتووی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە بۆ ئەمریکا لە بارەی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی ڕێککەوتن دەکرێت، وتیشی: عێراق پێویستی بە لەشکریانی ئەمریکی نییە.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «قاسم ئەعرەجی» ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق، ئەمڕۆ سێ شەممە دوای ھەنگاوەکەی ئەم دواییەی ئەمریکا لەمەڕ پێشێلکردنی سەروەریی ئەم وڵاتە، لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی ئەلجەزیرە وتی: عێراق پێویستی بە ھێزەکانی ئەمریکی نییە، چونکو ئەم وڵاتە بۆخۆی بەقەدەر پێویست ھێزی ھەیە.
«قاسم ئەلئەعرەجی» جەختی کرد: لە ڕەوتی سەردانەکەی «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئەمریکا لە سەر دیاری کرانی خشتەیەکی زەمەنی بۆ کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراق ڕێککەوتن دەکرێت.
جێگای ئاماژەیە لەو ئەوبەرایەتییانەی بەردەم کابینەکەی «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی تازەی عێراق، پێ و شوێن گرتنی پرسی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراقە کە بووەتە داخوازییەکی گشتی لەم وڵاتە.