ته‌مووز 19, 2021 23:19 Asia/Tehran
  • لە ته‌قینه‌وه‌که‌ی به‌غدا زیاتر له‌ 28 که‌س کوژران

سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی له‌ به‌غدای پایته‌ختی عێراق رایگه‌یاند، له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی ناوچه‌ی سه‌در، زیاتر له‌ 28 (بیست و هەشت) که‌س کوژراون و زیاتر له‌ 66 (شەست و شەش) که‌سی دیکه‌ش برینداربوون.

 

به‌وته‌ی سەرچاوەیەکی ئه‌منی، ژماری کوژراوانی ته‌قینه‌وه‌که‌ی ناوچه‌ی سه‌در که‌ بازاڕێکی وه‌حیلاتی له‌ رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا کرده‌ ئامانج، بۆ 28 (بیست و هەشت) که‌س به‌رزبوه‌ته‌وه‌ و کۆی گشتی برینداره‌کانیش گه‌یشتوه‌ته‌ 66 (شەست و شەش) که‌س.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بۆمبێکی چێندراو له‌بازاڕی وحیلاتی ناوچه‌ی سه‌در ته‌قیه‌وه‌، میدیاکانیش بڵاویانکرده‌وه‌، 7 (حه‌وت) که‌س کوژراون و زیاتر له‌ 15 (پازده‌) که‌سی دیکه‌ش برینداربوون.

هه‌ر دوای ته‌قینه‌وه‌که‌، مسته‌فا کازمی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی عێراق فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ فه‌رمانده‌ی فه‌وجی یه‌کی لیوای چواری پۆلیسی فیدڕاڵی ده‌رکرد که‌ به‌رپرسی دۆسیه‌ی ئه‌منی بازاڕی وه‌حیلاتی ناوچه‌ی سه‌دره‌.

سەرپەیڤ