مستەفا کازمی بەرەو ئەمریکا کەوتەڕێ
مسته‌فا کازمی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، به‌سه‌رۆکایه‌تی شاندێکی باڵای حکومه‌ته‌که‌ی، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه به‌ره‌و واشنگتۆنی پایته‌ختی ئه‌مریکا به‌ڕێکه‌وت، به‌مه‌به‌ستی کۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ جۆ بایدن سه‌رۆکی ئه‌و وڵاته.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بڵاویکرده‌وه، ئه‌مڕۆ مسته‌فا کازمی به‌سه‌رۆکایه‌تی شاندێکی باڵای حکومه‌ته‌که‌ی، له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانێکی فه‌رمیدا به‌ره‌و واشنتن به‌ڕێکه‌وت، به‌مه‌به‌ستی کۆبونه‌وه و زنجیره‌یه‌ک دیدار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته.
پرسی کشانەوەی ھێزە ئەمریکیەکان لە عێراقیش بڕیارە باسی بکرێت و کازمی بەر لە بەڕێکەوتنی بەرەو واشگنتۆن رایگەیاند عێراق پێویستیی بە ئامادەبوونی ھێزی سەربازیی ئەمریکا نیە .
پێشتریش، جین ساکی وته‌بێژی کۆشکی سپی له لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامه‌نوسان رایگه‌یاندبو، جۆ بایدن سه‌رۆکی ئه‌مریکا رۆژی دوشه‌ممه 26ی (ته‌موز/7)ی 2021 پێشوازی له مسته‌فا کازمی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ده‌کات.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، له‌دیداره‌که‌ی نێوان جۆ بایدن و مسته‌فا کازمی گفتوگۆ له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی هاوبه‌شیی ستراتیژی نێوان هه‌ردو وڵات ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها باس له‌چه‌ندین دۆسیه‌ی گرنگی نێوان هه‌ردو وڵات ده‌که‌ن به‌تایبه‌ت بواره‌کانی په‌روه‌رده و فێرکردن، ئابوریی، وزه و کلتور هاریکاری هه‌ردو وڵات بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعش.
له‌ئێستادا شاندێکی باڵای عێراق به‌سه‌رۆکایه‌تی فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه له‌ئه‌مریکایه و گفتوگۆ له‌باره‌ی دیالۆگی ستراتیژی نێوان واشنتن و به‌غدا ده‌که‌ن.