دەسپێکی ھەڵمەتی بەرفراوان بۆ راوەدوونانی داعش لە پارێزگەی سەلاحەدین
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i399016-دەسپێکی_ھەڵمەتی_بەرفراوان_بۆ_راوەدوونانی_داعش_لە_پارێزگەی_سەلاحەدین
سەرچاوە عێراقیەکان باسی دەسپێکی ھەڵمەتێکی بەرفروانی ئاسایشی دەکەن بۆ راوەدوونانی داعش لە پارێزگەی سەلاحەدین .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 26, 2021 18:12 Asia/Tehran
  • دەسپێکی ھەڵمەتی بەرفراوان بۆ راوەدوونانی داعش لە پارێزگەی سەلاحەدین

سەرچاوە عێراقیەکان باسی دەسپێکی ھەڵمەتێکی بەرفروانی ئاسایشی دەکەن بۆ راوەدوونانی داعش لە پارێزگەی سەلاحەدین .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی ئیسنا ، ناوەندی میدیای ئاسایشیی عێراق ئەمڕۆ دوشەممە لە بەیاننامەیەک دا رایگەیاند ، ئەم ھەڵمەتە ئاسایشیە بە بەشداریکردنی ھێزەکانی ئەرتەشی عێراق و حەشدی شەعبی بۆ راوەدونانی تیرۆریستانی داعش و بە ئامانجی بەھێزکردنی ئاسایش و سەقام لە پارێزگەی سەلاحەدینی باکووری وڵات دەسپێبوو . 

 لەم بەیاننامەیەدا ھاتووە ، ئامانج لەم ھەڵمەتە پاکتاوکردنی چیای حەمرین ، مەیادین عەجیل ، عەلاس و مەکحکول تا سنوورەکانی کەرکوکە . 

  سەرباری شکستی ھێنانی گروپی تیرۆریستیی داعش لە عێراق ، پاشماوەکانی ئەم تیرۆریستانە ئێستاش لەم وڵاتەدا ماون .