هێڵی کارەبای نێوان خانەقین و کەلار بەهۆی تەقینەوەیەکی تیرۆریستییەوە لەکار کەوت
جارێکی دیکه تاوه‌ره‌کانی هه‌ردوو هێڵی تۆڕی کاره‌بای عێراقی له نێوان خانه‌قین-که‌لار له سنووری پارێزگای دیاله کرانه ئامانج و تۆڕه‌که له‌کار که‌وت.
له به‌یاننامه‌یێکدا وه‌زاره‌تی کاره‌بای عێراق رایگه‌یاند، "له‌کاتێکدا ئێمه له‌پێناو جێبه‌جێ کردنی پلانه‌که‌مان بۆ خزمه‌ت کردنی هاوڵاتییان به‌باشترین شێوه به‌رده‌وامین، به‌ڵام به‌هۆی کاری تێکده‌رانه‌ی ئه‌وانه‌ی تاوه‌ره‌کانی کاره‌با ده‌که‌نه ئامانج، تاوه‌ره‌کانی هه‌ردوو هێڵی تۆڕی کاره‌بای عێراقی له نێوان خانه‌قین-که‌لار له سنووری پارێزگای دیاله کرایه ئامانج و تۆڕه‌که له‌کار که‌وت.
وەزارەتی کارەبای عێراق هێرشەکەی بە کرده‌وه‌یه‌کی تیرۆرستی لەقەڵەم داوە و تێیدا روونیکردۆتەوە هه‌ردوو هێڵی کاره‌بای خانه‌قین-که‌لار به ته‌قاندنه‌وه‌ی تاوه‌ره‌کان له‌ڕێگه‌ی بۆمبی چێندراوه‌وه کرانه ئامانج و به‌و هۆیه‌وه یه‌کێک له تاوه‌ره‌کان که‌وته خواره‌وه و تۆڕه‌که به‌ته‌واوی له‌کار که‌وت.
جه‌ختیشی کرده‌وه، هه‌موو هه‌وڵه‌کانیان چڕ ده‌که‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌زووترین کات تاوه‌ره‌کان چاک بکه‌نه‌وه و کاره‌با بۆ هاوڵاتییان بگه‌ڕێننه‌وه.
ئه‌مه له‌کاتێکدایه، له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردووش‌دا چه‌ندین جار تاوه‌ره‌کانی تۆڕی کاره‌بای عێراقی له ناوچه جیاوازه‌کان کرانه ئامانج و به‌هۆیه‌وه ده‌یان تاوه‌ری کاره‌با که‌وتنه خواره‌وه، هه‌رچه‌نده‌ش به فه‌رمانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌کداره‌کانی عێراق وه‌زاره‌تی به‌رگری ژماره‌ی پاسه‌وانه‌کانی تاوه‌ره‌کانی کاره‌بای زیاد کرد، به‌ڵام تا ئێستا نه‌توانراوه کۆنترۆڵی ئه‌و هێرشانه بکرێت.