سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق : فیداکاریی شەھیدانی دژەتیرۆر لێره‌دا کۆتایی نایه‌ت
«مسته‌فا کازمی» سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ئەمڕۆ لە نەریتێکی یادکردنەوەی شەھیدانی دژەتیرۆری عێراق ڕایگەیاند: فیداکاریی شەھیدانی دژەتیرۆر لێره‌دا کۆتایی نایه‌ت.
بە پێی ڕاپۆرتی نووسینگەی نوێنەرایەتیی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران لە بەغدا، «مسته‌فا کازمی» سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له نەریتی یادکردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک شه‌هیدی ده‌زگای دژه تیرۆردا رایگه‌یاند: چاوه‌کانمان لێک نانێین تا نه‌هێشتنی دوایین تیرۆریست له عێراقدا.
«مسته‌فا کازمی» له وتارێکدا له میانه‌ی نەریتی یادکردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک شه‌هیدی ده‌زگای دژه تیرۆری عێراق رایگه‌یاند: ئێمه ڕێز بۆ شه‌هیده قاره‌مانه‌کانی شه‌ڕی تیرۆر داده‌نێین و شانازیی به هه‌موو شه‌هیده قاره‌مانه‌کان ده‌که‌ین که فیداکارییه‌کانی ئه‌وان لێره‌دا کۆتایی نایه‌ت.
وتیشی: شه‌هیده‌کانمان شانازیی عێراقن و له‌م شوێنه‌شه‌وه له‌به‌رده‌م ناوه‌کانیان به‌ڵێن ده‌ده‌ین که خوێنی قوربانیه‌کانمان به‌فیڕۆ نادرێت و خێزان و منداڵه‌کانیان له‌ناو کۆمهڵگهکهماندان رێزلێگیراو ده‌بن، چاوه‌کانیشمان لێک نانێین تا نه‌هێشتنی دوایین تیرۆریست له‌عێراقدا.