ئه‌یلوول 10, 2021 08:27 Asia/Tehran
  • سەرۆک وەزیرانی عێراق سەدانی تاران دەکات

بڕیار وایە «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق حەوتەی داھاتوو بە سەرۆکایەتیی شاندێک سەردانی تارانی پێتەختی کۆماری ئیسلامیی ئێران بکات.

سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ حکومه‌تی عێراق ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ رایگه‌یاند: «مسته‌فا کازمی »سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بڕیاره‌ حەوته‌ی داهاتوو به‌سه‌ردانێکی فه‌رمی بگاته‌ کۆماری ئیسلامی ئێران و لە تارانی پێتەخت دا له‌گه‌ڵ ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراهیم ره‌ییسی» سه‌رۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی کۆببێته‌وه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ راشیگه‌یاندووە، مسته‌فا کازمی له‌سه‌ردانه‌که‌یدا سه‌رۆکایه‌تی شاندێکی باڵای حکومه‌ته‌که‌ی ده‌کات و جگه‌ له‌سه‌رۆک کۆماری ئێران، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له‌ کاربەدەستانی دیکه‌ش کۆده‌بێته‌وه‌. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کراوه‌، له‌ سه‌ردانه‌کەی «مسته‌فا کازمی» و شاندەکەی یاوه‌ری بۆ ئێران ژماره‌یه‌ک دۆسیه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی تاوتوێ ده‌کرێت کە ھێندێک له‌و ته‌وه‌رانه‌، دوباره‌ هاورده‌کردنی غازه‌ له‌ ئێرانه‌وه‌، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و هێورکردنه‌وه‌ی گرژییه‌کانی نێوان تاران و واشێنگتۆنە له‌ عێراق .

سەرپەیڤ