نوێنەرێکی پەرلەمانی عێراق: ڕەوتی کشانەوەی ئەمریکا لە مانگی داھاتووەوە دەست پێ دەکات
نوێنەرێکی پەرلەمانی عێراق لە لێژنەی بەرەڤانی و ئاسایشتی ئەم وڵاتە وتی: ھێزەکانی ئەمریکی لە مانگی داھاتووەوە ڕەوتی بەجێ ھێڵانی خاکی عێراق دەست پێ دەکەن.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئیرنا، «بەدر ئەلزائیدی» ڕۆژی پێنج شەممە وتی: کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراق بە پێی ڕێککەوتنەکەی مانگی ژولای لەنێوان واشێنگتۆن و بەغدایەو بە شێوەی قۆناغمەند ئەنجام دەگرێ.
وتیشی: ھەتا یەکەمی ژانویەی ٢٠٢٢ ھیچ چەکدارێکی ئەمریکی لە عێراق دا نامێنێتەوە.
ئەم نوێنەرەی پەرلەمانی عێراق لە بارەی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراقیش دا وتی: ئەمریکا وەکو ئەندامێکی ھاوپەیمانیی نێونەتەوەیی دژی داعش ھێرشە ئاسمانییەکانی لە عێراق و ڕاھێنانی ھێزەکانی ئەم وڵاتە بەردەوام دەکات.
«ئەلزائیدی» وتیشی: لە ئێستادا نزیکەی دووھەزارو ٥٠٠ چەکداری ئەمریکی لە عێراق دان. ڕوون نییە چەند کەس لەم چەکدارانە بۆ ڕاوێژو ڕاھێنانی ھێزەکانی عێراق لەم وڵاتە دەمێننەوە.
وتیشی: کەرەستەو تفاقە سەربازییەکانی لەشکریانی ئەمریکی لە عێراق دەگوازرێنەوە بۆ بنکەکانی لە وڵاتە عەرەبییەکانی دیکەی ناوچەکە.