سزای زیندانی بۆ بەشداربووان لە کۆنفڕانسی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ تەلەڤیڤ دەرکرا
ئهیلوول 26, 2021 14:14 Asia/Tehran
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک رایگەیاند سزای دەستگیر کرانی بەشداربووان لە کۆنفڕانسی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل لە هەولێر دەرچووە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئەلجەزیرە، ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە بەیاننامەیەکی سەبارەت بە ئاژاوەکانی ئەم دواییە لەسەر بەڕێوەچوونی گردبوونەوەی پاڵپشتی لە ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لە هەولێر، دەرکرد.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەنجومەنی باڵای دادوەری لەو بەیاننامەیەدا باسی دەرکرانی سزای دەستگیرکرانی بەشداربووان لە کۆنفڕانسی کردنەوەی پێوندی لەگەڵ ئیسرائیل لە هەولێری کردووە .
تا ئێستا وردەکاری زیاتر لەسەر سزا دەرکراوەکان لەلایەن ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراقەوە لە ئەو بوارە بڵاو نەبووەتەوە.