چلەی ماتەمی حوسەینیی
ئەربەعین ، چلەمین رۆژی رووداوی عاشورا و شەھیدبوونی ئیمام حوسێن (ع) ە . ئەربەعین فیداکاری و گیان بەختکردنی شەھیدانی کەربەلامان بیردەخاتەوە .
رۆژی 20 ی سەفەر لە ئێران پشووی فەرمیە و ھەموو شیعەکان لەم رۆژەدا روودەکەنە تازیەداریی و رێپێوانی گەروەی شیعەکان بەرەو کەربەلا ، لە ساڵانی رابردوودا بووە بە یەکێک لە گرنگ ترین و بەرفراوانترین رێوڕسمەکانی تازیەداریی شیعەکانی جیھان و تەنانەت لە ریزی گەورەترین کۆبوونەوە ئایینیەکانی جیھاندایە .
دەڵێن یەخسیرانی کەربەلا رۆژی 20 ی سەفەری ساڵی 61 ی کۆچی بۆ زیارەتکردنی شوێنی نێژرانی ئیمام حوسێن (ع) روویان کردووەتە کەربەلا . ھەروەھا لەو رۆژەدا جابر کوڕی عەبدوڵڵای ئەنساری زیارەتی گڵلکۆی ئیمام حوسێنی کردووە .
راسپێریی بە زیارەتکردنی ئەربەعین وایکردووە کە شیعەکان بە تایبەت دانیشتوانی عێراق ، لە ساڵانی رابردوودا و دوای کەوتنی رژێمی پێشووی عێراق ، لە شوێنە جیاجیاکانی ئەم وڵاتەوە بەرە کەربەلا بچن . ئەم حەڕەکەتە کە زیاتر بە پیادە دەکرێ ، یەکێک لە گەورەترین رێپێوانەکانی جیھانە .