تشرینی یه‌که‌م 05, 2021 14:19 Asia/Tehran
  • دیداری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا بە دوور لە چاوی میدیاکان پێکەوە دیدارو وتووێژیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، ئانکارا لە بارەی ناوەڕۆکی وتووێژەکانی «موحەممەد حەلبوسی» سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و سەرۆکی ھاوپەیمانیی «عەزم» و «ڕەجەب تەیب ئەردوغان»ی سەرۆک کۆماری تورکیا ھەتا ئێستا ھیچ ھەواڵێکی بڵاو نەکردووەتەوە.

بەڵام حەلبوسی لە توییتێرێکدا دیدارەکەی لەگەڵ ئەردوغانی بە گرینگ زانی و نووسی: لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا سەبارەت بە ڕەوشتی سیاسیی ناوچەکەو گرینگایەتیی پەیوەندیی ئابووریی ھەردووک وڵات وتووێژی کردووە.

لە ئێستادا ھەنگاوە سەربازییەکانی تورکیا لەنێو خاکی عێراق بە بیانووی بەرنگار بوونەوەی پەکەکە پەیوەندیی نێوان دوو وڵاتی ئاڵۆز کردووە. بەغدا گەلێک جار داوای لە تورکیا کردووە ھەتا وێڕای ڕاگرتنی ھێرشەکانی لە ناوچەکانی باکووری عێراق، ھێزەکانی لەم وڵاتە بکشێنێتەوە.

سەرپەیڤ