تشرینی یه‌که‌م 10, 2021 19:04 Asia/Tehran
  • پەیامی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە بۆنەی کۆتایی ھاتنی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق

«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیامێکدا رایگەیاند: لە ئێستادا ئەرک و بەڵێنی خۆمانمان بردووەتە سەرو سوپاسی تەواوی ئەوانەش دەکەین کە لەم پرۆسە گرینگەدا ھاوکارمان بوون.

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیامێکدا رایگەیاند: ئەرکی خۆیان بەجێ هێناو گفتی خۆیان بردەسەر بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی بێگەرد و ئارام.

«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق لە رێگەی هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر جەختی لەوە کردەوە، سوپاس بۆ خودا کە ئەرکی خۆمان بەجێ هێنا و گفتی خۆمان بردەسەر بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی بێگەرد و ئارام، زۆر سوپاس بۆ: گەلی هێژامان، دەنگدەران، پاڵێوراوان، هێزە سیاسییەکان، چاودێران، کارمەندانی کۆمسێونی هەڵبژاردن، هێزە ئەمنییە قارەمانەکان لەگەڵ نەتەوە یەکگرتوەکان و مەرجەعییەتی ئاینی.

کاتژمێر حەوتی بەیانیی ڕۆژی یەکشەممە بنکەکانی دەنگدان لە هەرێمی کوردستان و عێراق بەروی دەنگدەراندا کرانەوە و کاتژمێر شەشی ئێوارەش تەواوی ناوەندەکانی دەنگدان لە عێراق و کوردستان داخران.

سەرپەیڤ