باڵوێزخانەی ئێران لە بەغدا بەرپاکرانی سەرکەوتووانەی ھەڵبژاردنی پەرلەمان لە عێراقی پیرۆز کرد
باڵوێزخانەی ئێران لە بەغدا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک، وێڕای پیرۆزبایی بە بۆنەی بەرپاکرانی سەرکەوتووانەی ئەزمونی تازەی جەماوەر سالاریی گەل و دەوڵەتی عێراق، لە سەر داکۆکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دەستەڵات و خواستی عێراقییەکان جەختی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، لە بەیاننامەکەی باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا ھاتووە: بە دڵنیاییەوە ئامادە بوونی وریایانەی نەتەوەکان لە بەردەم سندوقەکانی دەنگدان، ھاوبەشی و توانامەندییان لە مەڕ دیاری کردنی چارەنووسی خۆیان و پێ و شوێنگرتنی داخوازییەکانیان دەستەبەر دەکات و ھێمای جەماوەر سالارییە. ھەر بەم پێیەش کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوام پاڵپشتی گەلی عێراق بووە لە ھەبوونی مافی چارەی خۆ نووسین و وەدی ھاتنی خواست و ئاواتەکانیان. ئێمە ھەموو کات پشتیوان و بەرگریکاری سەروەری و یەکگرتوویی خاکی ئەم وڵاتەی دراوسێمان بووینە لە تۆکمەکرانی ڕەوتە سیاسییە یاساییەکان لە عێراق دا کە گەشەی ئابووری و تەناھیی ئەم وڵاتەی لێ بکەوێتەوە، داکۆکی دەکەین. بەھیواین شایەتی دەست بەکار بوونی پەرلەمانی تازەو پێکھاتنی دەوڵەتی پشتبەستوو بە دەنگی نوێنەرانی جەماوەر بین ھەتا بتوانێ لە ئاراستەی بەرز کردنەوەی ئاستی ئەم وڵاتە لە بوارە سیاسی، ئابوری وڕۆشنبیرییەکاندا بین و ئەمەش پەرەسەندنی زیاتری پەیوەندییە لەمێژینەکانی نێوان گەلان و دەوڵە مەزنەکانی ئێران و عێراقی لێ بکەوێتەوەو ببیێە ھۆی پتەوبوونەوەو چەسپێندرانی سەقام و ھێمنیی زیاتر لە ناوچەکەدا.
سەرکەوتنی دەوڵەت و نەتەوەی عێراق و بەختەوەری و سەرفرازییان بە ئاوات دەخوازین.