تشرینی یه‌که‌م 12, 2021 08:38 Asia/Tehran
  • دوایین ڕێژەی بردنەوەی کورسییەکان لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، سەدرییەکان سەرپەڕن

بە پێی ڕاگەیاندنی ژمارەی کورسییە مسۆگەرکراوەکان لە ھەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراق، ڕەوتی سەدر بە ڕابەرایەتیی «موقتەدا سەدر» پێشەنگی ئەم خولەی ھەڵبژاردنەکانیشە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، لێژنەی باڵای ھەڵبژاردنی عێراق ڕۆژی دووشەممە دوایین ژمارەی کورسییە مسۆگەرکراەکانی لە لایەن کۆتلەکانی عێراقەوە بەم چەشنە ڕاگەیاند:

ڕەوتی سەدر  بە ڕابەرایەتیی «موقتەدا سەدر» ۷۳ کورسی

ھاوپەیمانیی تەقەدوم بە سەرۆکایەتیی موحەممەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان و لایەنە سوننەکان ٣٨ کورسی

دەوڵەتی یاسا  ۳۷ کورسی

ھاوپەیمانیی ئیمتیداد «ناڕەزامەندانی دژی ڕەوشتی ئێستا» ۹ کورسی 

ھاوپەیمانیی عەزم بە سەرۆکایەتیی «خەمیس خەنجەر و باڵی سوننەکانی عێراق» ۱۴ کورسی 

ھاوپەیمانیی فەتح یە سەرۆکایەتیی ھادی عامری  ۱۴ کورسی

پارتی دیموکراتی کردستان بە سەرۆکایەتیی «مەشعود بارزانی» ۳۲ کورسی 

یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان  ۱۵ کورسی

بزوتنەوەی بەرەی نوێ  ۹ کورسی

ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق ڕۆژی یەکەشەممە دەیەمی ئۆکتۆبەر لە سەرتاسەری عێراق بەڕێوە چوو.

 

سەرپەیڤ