تشرینی یه‌که‌م 24, 2021 08:10 Asia/Tehran
  • خۆپێشاندانی بەرفراوان لە بەغدا بۆ ناڕەزایەتی بە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان

ئەو خۆپیشاندەرانەی کەهەفتەی ڕابردوو مانگرتنیان ڕاگەیاند بۆ ناڕەزایی دەربڕین لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، شەوی رابردوو بەرەو ناوچەی سەوزی بەغدا بە شێوەیەکی بەرفراوان بەڕێکەوتن.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، خۆپیشاندەران بەرەو پردی وەستان پێشڕەوییان کرد، یەکێک لە دەروازەکانی ناوچەی سەوزی ناوەندی بەغدایە، کە بارەگای حکومەت و پەرلەمان و ئەرکە بیانیەکانی تێدایە.

بۆ بەرگرتن لە ڕووداوی نەخوازراو هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە جوڵە کرد لە ناو ناوچەی سەوز و زەنگی ئاگادارکردنەوەیان لێدا.

ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو، سەدان لایەنگری فراکسیۆن و هێزە سیاسییەکانی شیعە لە نزیک یەکێک لە دەروازەکانی ناوچەی سەوز دەستیان بە مانگرتن کرد لە ناوەڕاستی بەغدا و ئەنجامی هەڵبژاردنەکەیان ڕەتکردەوە و داوای ژماردنەوەی دەستییان کرد.

سەرپەیڤ