ناڕەزامەندی دەربڕینی خەڵک بەرامبەر بە فستیڤاڵی «فان و ڕۆشنبیری» لە بابلی عێراق دا
کۆمەڵێک لە جەماوەری بابل و پارێزگاکانی گردوپەڕی بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە فستیڤاڵی «فان و ڕۆشنبیری» لە بابلی عێراق دەستیان دایە خۆپیشاندان.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، خەڵکی شاری حللەی ناوەندی پارێزگای بابل و کۆمەڵێک لە خەڵکی شارە پیرۆزەکانی کەربەلاو نەجەف لە عێراق ڕۆژی پێنج شەممە بە بەرپا کردنی خۆپیشاندان و نووسینی نامەی ناڕەزامەندی ، بەرپاکرانی ئەو فستیڤاڵەیان لە شاری مێژوویی بابل دا ئیدانە کردو داوای ھەڵوەشانەوەی بەرنامە نەگونجاوەکانی فستیڤاڵەکەیان کرد.
خەڵکی بابل بە سەرنجدانی ئەوەی کە پارێزگاکەیان دراوسێی دو پارێزگای پیرۆزی کەربەلاو نەجەفەو زۆربەی خسن و زیارەتگاکانی عێراقیش لە بابل دایە، بەرپاکرانی وەھا کۆڕەجێژنێک بە ھۆکاری خەوشێندرانی ھەوێنی مەعنەویی ئەم پارێزگایەو پارێزگاکانی تەنیشت دەزانن بە تایبەت ئەوەی کە بابل لە عێراق دا وەک پارێزگای ئیمامی حەسەنی موجتەبا(ع) ناودارە.
«سەیید سەدرەدین قوبانچی» بەرنوێژی نەجەفیش لە توییتێکدا بەرپاکرانی فستیڤاڵەکەی بابلی بە ڕووکەشی ڕۆشنبیری و کلتوورییەوە ئیدانە کرد.
فستیڤاڵی ڕۆشنبیری و کلتووری لە شاری مێژوویی بابل لە سەردەمی ڕژێمی دەستەڵاتداری بەعس لە دەیەکانی ٨٠ و ٩٠ی سەدەی ڕابردوودا باو بووەو داگری بەرنامەگەلێکی نەگونجاوی وەک سەماو مۆدەی جل و بەرگ و بانگێشتن کردنی گۆرانیبێژە عەرەبەکان دەبوو.