تشرینی دووه‌م 11, 2021 10:25 Asia/Tehran
  • وشداری دانی «ھادی عامری»: لە بارەی بایکۆتی ڕەوتی سیاسیی عێراقەوە

سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتحی عێراق پێی داگرت: ئەگەر بێتو بە شێوەیەکی بەبڕشتانە ڕاگەییشتن بە سکاڵاکانی پەیوەست بە ھەڵبژاردن نەکرێت، ڕەنگە ئەم ھاوپەیمانییە ڕەوتی سیاسی بایکۆت بکات.

ابە پێی ڕاپۆرتی سومریەنیوز،«ھادی عامری» سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتحی عێراق ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند: سەرۆکی ئەم ھاوپەیمانییە لەگەڵ شاندەکەی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی «خالید شوانی» لە بەغدا دیداری کردووەو ھەردووک لا ھەرچەشنە ساختەکارییەکیان لە دەرەنجامەکانی ھەڵبژاردن بە ڕەتکراوە زانیوە.

بە پێی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ھاوپەیمانیی فەتحی عێراق، عامری لە دیدارەکەدا جەختی لەوەش کردووەتەوە کە ئەگەر بێتو بە شێوەیەکی بەبڕشتانە ڕاگەییشتن بە سکاڵاکانی پەیوەست بە ھەڵبژاردن نەکرێت، دیارە داسەپانی خواستی ھیچ لایەکیان پێ قەبوڵ ناکرێت و ڕەنگە بەرەو لای ڕەوتی بایکۆتی بەکجاریی ڕەوتی سیاسی لە عێراق ھەنگاو ھەڵگرن.

سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتحی عێراق ھەروەھا ڕەخنەی لە دەستوەردانی نوێنەری ڕێکخراوەی نەتەوەکان، لە کاروباری کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن گرت و ئاوا ھەڵوێستێکی بۆ سەرلێشێوانی کۆمیسیۆنەکە لە کاروباری خۆی دا گەڕاندنەوە.

سەرپەیڤ