تشرینی دووه‌م 15, 2021 23:43 Asia/Tehran
  • رۆژی پێنجشەممە یەکەم تاقمی پەنابەران لە بیلاڕوسەوە دەگەڕێندرێنەوە بەغدا

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند ، لەسەر ئەرکی حکومەت یەکەمین گەشتی گەڕانەوەی کۆچبەران لەبیلاڕوسەوە ئەنجام دەدرێت و بۆ ئەومەبەستەش بڕى (200) هەزار دۆلار تەرخانکراوە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لەراگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، پێنجشەممەی داهاتو یەکەمین گەشتی گەڕانەوەی کۆچبەرانی عێراقی لە بیلاڕوسەوە بۆ وڵات ئەنجام دەدرێت و بڕیاردراوە بڕی (200) هەزار دۆلار لەسەر بودجەی فریاکەوتنی ساڵی دارایی (2021) بۆ وەزارەتی دەرەوە خەرج بکرێت، ئەوەش بە مەبەستى گەڕاندنەوەی ئەو کۆچبەرانە.

ماوه‌ی چه‌ند رۆژێکە هەزاران کۆچبه‌ر بەلێشاو رویان لە‌ سنوره‌کانی نێوان پۆڵندا و بیلاروس‌ کردوە، بۆ ئەوەی لەوێوە بڕۆنە وڵاتانی دیکەی ئەوروپا و بەریتانیا، بەڵام لەلایەن پۆڵەنداوە رێگریان لێدەکرێت و بەو هۆیەشەوە لەسەر سنور لە دۆخێکی خراپدا گیریان خواردوە و لەچەند رۆژی رابردوشدا نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، کە بڕیاردراوە بودجەیەکی فریاکەوتن بۆ وەزارەتی دەرەوە تەرخان بکرێت بۆ گەڕاندنەوەی ئەو کۆچبەرانە.

سەرپەیڤ