ڕاگەیەندرانی دەرەنجامی یەکجاریی ھەڵبژاردنی عێراق بە بێ گۆڕانی پێکھاتەکانی ھاوپەیمانییە سەرکەوتووەکان
کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق بە تێپەڕینی ٥١ ڕۆژ لە بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی پەرلەمان دەرەنجامی یەکجاریی ھەڵبژاردنەکەی دوای لێکدانەوەی تانەو سکاڵاکان ڕاگەیاند.
بە پێی ڕاپۆرتی سومریە نیوز، «جەلیل عەدنان» سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق ڕۆژی سێ شەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا وتی: لەگەڵ ژماردنەوەی دەنگی نێو سندوقەکان، تەنیا پێنج کورسی لە بەغداو ھەولێرو موسڵ و بەسرەو کەرکوک گۆڕدراوە.
بە پێی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق، قراکسیۆنی سەدر سەربە «موقتەدا سەدر» بە ٧٣ کورسی لە پلەی یەکەم دا، ھاوپەیمانیی «تەقەردوم» کە لە گەورەترین فراکسیۆتەکانی سوننە دێتە ئەژمار بە ٣٧ کورسی لە پلەی دووھەم و ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا یە سەرکردایەتیی «نوری مالیکی» بە ٣٣ کورسی لە پلەی سێھەم دا وەستاون.
کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق بە ٣١ کورسی لە پلەی چوارەم دایەو ھاوپەیمانیی کوردستانیش بە ١٧ کورسی لە پلە پێنجەم و ھاوپەیمانیی «فەتح» بە سەرۆکایەتیی «ھادی عامری» لە پلەی شەشەم دا جێگیرن.