کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بە قازانجی خۆیانە
ئەندامێکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانی وتی: کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی بە پێی خشتەی کاتبەندی کراو لە عێراق بە قازانجی خۆیان دەبێت.
«موحەممەد ئەلکاش» وتی: کشانەوەی ھێزە چەکدارەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عێراق لە لایەن بەرپرسانی دوو وڵاتەوە ڕێککەوتنی لە سەر کراوە، ئەگەر بێتو ئەم ڕێککەوتنە جێبەجێ نەکرێت ، بەرپرسایەتیی تۆکمەو تەواوی ھەرچەشنە ڕووداوێکی دژی ھێزەکانی ئەمریکی لە ئەستۆی واشێنگتۆنە.
وتیشی: مانەوەی ھێزەکانی ئەمریکب لە عێراق بابەتێکی جێگای قەبوڵ نییە، ئێمە لە بارەی پیشان نەدرانی کاردانەوەیەکی گونجاو لە لایەن دەوڵەت و دەزگا ئاسایشتییەکانەوە لەمەڕ وتەکانی کاربەدەستانی پێنتاگۆن و وەزیری بەرەڤانیی ئەمریکا ڕەخنەمان ھەیە و لامان وایە خەریکی مافی گەلی عێراق پێشێل دەکرێت.
«ئەلکاش» وتیشی: ئەگەر بێتو ھێزەکانی ئەمریکی بە پێی ئەو مۆڵەتەی دیاری کراوە لە عێراق بکشێنەوە دیارە بە قازانجی خۆیانە، ئەگینا دەبێ چاوەڕوانی شوێنھاتی نەرێنیی ئەو بڕیارە ھەڵەیەیان بن.