کانونی یه‌که‌م 12, 2021 17:03 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی هاوبەشی شاندی هاواهەنگیی شیعە لەگەڵ موقتەدا سەدر

سەرچاوە مێدیاییەکان ڕایانگەیاند کاتی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان شاندی هاوئاهەنگی شیعەکان لەگەڵ ڕێبەری ڕەوتی سەدر دیاری کراوە.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە فورات نیوز، کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان شاندی هاوئاهەنگی شیعەکان و موقتەدا سەدر کە پێشتر بڕیار بوو لە ڕۆژی سێشەممەی هەفتەی ڕابردوو بەڕێوە بچێت و دوا خرا، دوای دەرکرانی بڕیاری دادگای فیدراڵ سەبارەت بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بەڕێوە دەچێت.

پێشتر شاندی هاوئاهەنگی شیعە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لەسەر کۆبوونەوەی هاوبەشی خۆی لەگەڵ موقتەدا سەدر ڕایگەیاند: ڕێبەرانی پارت و لایەنە شیعەکان لە ڕەوتی کۆبوونەوەی هاوبەشی خۆی لەگەڵ موقتەدا سەدر پرسی گرینگیان تاوتوێ کردووە. لەو کۆبوونەوەدا ڕێککەوتن کرا کە هەنگاوی کردەیی پێویست بۆ بەرەنگار بوونەوەی گەندەڵی هەڵگیرێ.

سەرپەیڤ