کانونی یه‌که‌م 14, 2021 08:08 Asia/Tehran
  • ڕاگەیەندرانی گرینگترین بژاردەکانی ھاوپەیمانیی «عەزم» بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق

ھاوپەیمانیی سوننەی«عەزم» گرینگترین بژاردەکانی بۆ وەرگرنی پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تازەی عێراق ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی مەعلومە، لە کاتێکدا کە کۆمەڵێک لە کەسایەتییە سیاسییەکان و توێژەران جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئیدی «موحەممەد حەلبوسی» سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق و سەرۆکی ھاوپەیمانیی «تەقەدوم» ھیچ چەنسێکی بۆ سەرۆکایەتیی دووبارەی پەرلەمانی عێراق نییە، ھاوپەیمانیی یوننەی «عەزم» بە سەرۆکایەتیی «خەمیس خەنجەر» باس لە بژاردەکانی خۆی دەکات بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمان.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ھاوپەیمانیی «عەزم» بە پێی دەرەنجامە ڕاگەیەندراوەکانی ھەڵبژاردنی ئەم دواییەی ١٤ کورسی و ھاوپەیمانیی تەقەدوم ٣٧ کورسیی دەستکەوتووە. بەڵام ھاوپەیمانیی «عەزم» ماوەیەک لەمەوپێش ڕایگەیاند کە بە ڕاکێشانی کۆمەڵێکی تر لە نوێنەرانی سەرکەوتووی ھەڵبژاردنەکە لە ئێستادا ئەندامەکانی گەییشتوونەتە ٣٤ کەس.

«عەبدولوەھاب بیلاوی» لە ئەندامانی ھاوپەیمانیی عەزم گرینگترین پاڵێوراوانی ئەم ھاوپەیمانییەی بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمانی داھاتووی دیاری کردووەو وتوویەتی: «خالید عوبەیدی»، «سابیت عەبباسی» و «مەحمود مەشھەدانی» گرینگترین پاڵێوراوانی «عەزم»ن بۆ بە ئەستۆگرتنی پۆستی سەرۆکایەتیی دەورەیی پەرلەمانی تازەی عێراق و چاوەڕوان دەکرێت کە لە ماوەی ڕۆژانی داھاتوو، ئەندامانی ئەم ھاوپەیمانییە لە سەر یەکێک لەم بژاردانە ڕێککەوتن.

سەرپەیڤ