کانونی یه‌که‌م 17, 2021 17:46 Asia/Tehran
  • نەبوونی ھاوڕایی لە نێو باڵە سوننەکانی عێراق لە سەر «موحەممەد حەلبوسی» بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمان

سەرچاوە ئاگادارەکان لە عێراق وتوویانە، باڵە سوننەکانی عێراق نەیاری درێژکرانەوەی خولی سەرۆکایەتیی «موحەممەد حەلبوسی» بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمانی ئەم وڵاتەن.

 سەرچاوە ئاگادارەکانی نزیک لە ھاوپەیمانییە سوننەکانی «عەزم» و «تەقەددوم» بە ھەواڵدەریی «مەعلومە»یان وتووە، لە نێوان «موحەممەد حەلبوسی» سەرۆکی ئێستای پەرلەمانی عێراق و باڵە سیاسییە سوننەکان ناکۆکییەکی زۆر لە ئارادایە.

بە قسەی ئەم سەرچاوانە، دانیشتنێکی نھێنی لە نێوان ڕابەرانی «عەزم» و «تەقەددوم» کراوەو لە سەر ئەوە ڕێککەوتوون کە سەرۆکایەتیی «موحەممەد حەلبوسی» بە سەر پەرلەماندا درێژ نەکرێتەوە.

لە دانیشتنەکەدا ھەروەھا چوار بژاردە بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمان باس و وتووێژی لە سەر کراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگاداریش جەختی لەوە کردووەتەوە کە، زۆربەی ئەندامانی ھاوپەیمانیی «تەقەددوم» بە تەواوی نەیاری سەرۆکایەتیی «موحەممەد حەلبوسی»ـن.

ئەم سەرچاوەیە ئەوەشی وتووە کە، «عەلی فەرحان» پارێزگاری ئەنبار، «موحەممەد تەمیم» وەزیری پەروەردەی پێشووی  عێراق، «یەحیا موحەممەدی» وتەبێژی ھاوپەیمانیی «تەقەددوم» و «فەلاح زەیدان» وەزیری کشت و کاڵ ئەو بژاردە ناودارانەی دانیشتنەکە بوونە بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق.

سەرپەیڤ