کانونی یه‌که‌م 22, 2021 19:43 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی عێراق گەییشتە تاران

وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ گەشتێکی دوو ڕۆژە گەییشتە تارانی پێتەختی کۆماری ئیسلامیی ئێران

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی خوێندکارانی ئیرن «ئیسنا»، «فۆئاد حسەین» وەزیری دەرەوەی عێراق ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵای حکومەتی وڵاتەکەی گەییشتە تاران. شاندەکەی عێراق داگری «قاسم ئەعرەجی» راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەیە.

وەزیری دەرەوەی عێراق لە میسانەی سەردانەکەی بۆ تاران لەگەڵ کۆمەڵێک لە کاربەدەستانی باڵا، لەوانە «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری دەرەوە «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی دیدارو وتووێژ دەکات.

دیداری وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عێراق سبەینێ لە تاراندا ئەنجام دەگرێت.

لەم سەردانەدا کاربەدەستانی دوو وڵاتی ئێران و عێراق لە بارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەو جیھان و پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان ڕاوێژو گفتوگۆ دەکەن.

 

سەرپەیڤ