سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی «ته‌قه‌دوم»: پابه‌ندبوون به بڕیاره‌کانی دادگای فیدراڵی هه‌نگاوێکه بۆ به‌دی هێنانی دیموکراسی
«موحه‌ممه‌د حه‌لبوسی» سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی «ته‌قه‌دوم» له‌په‌یامێکدا رایگه‌یاند: کۆده‌نگی بۆ پابه‌ندبوون به بڕیاره‌کانی دادگای فیدراڵی، هه‌نگاوێکه بۆ به‌دیهێنانی ڕێڕه‌وی دیموکراسیی بەدوور له‌بژارده‌ی ئاژاوه‌گێڕی.
«موحه‌ممه‌د حه‌لبوسی» سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی «ته‌قه‌دوم» سەرۆکی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق له تویتێکدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی ڕایگەیاند: کۆده‌نگی بۆ پابه‌ندبوون به بڕیاره‌کانی دادگای فیدڕاڵی و ڕێزگرتن له‌بواره یاسایی و ده‌ستورییه‌کان سه‌باره‌ت به په‌سه‌ندکردنی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن هه‌نگاوێکه بۆ به‌دی هێنانی ڕێڕه‌وی دیموکراسیی بەدوور له‌بژارده‌ی ئاژاوه‌گێڕی و ده‌ستکه‌وت و سه‌روه‌ریه‌کانی وڵات ده‌پارێزێت.
سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی ته‌قه‌دوم، پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م کوتله و کاندیده سه‌رکه‌وتووه‌کانی هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی عێراق کرد و جه‌ختیشی له‌سه‌ر گرنگیی ته‌واوکردنی ڕێکاره ده‌ستورییه‌کان کرده‌وه بۆ به‌دی هێنانی خواستی هاوڵاتیان و بنیادنانی قۆناغێکی نوێ و جیاواز له‌رابردوو.
دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق ڕۆژی دووشه‌ممه سکاڵا تۆمارکراوەکانی لە ئەنجامی هەڵبژاردنی پێشوه‌ختەی پەرلەمان که له‌لایه‌ن کۆتلە ناڕازییەکانەوە پێشکه‌ش کرابوون هه‌ڵوه‌شانده‌وه و ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌سه‌ندکرد.