کانونی یه‌که‌م 29, 2021 21:08 Asia/Tehran
  • توویتی موقتەدا سەدر دوای دانیشتنەکەی لەگەڵ شاندێکی «چوارچێوەی ھەماھەنگی»ی شێعەکان

سەرۆکی ڕەوتی سەدری عێراق دوای دانیشتنی لەگەڵ شاندی «چوارچێوەی ھەماھەنگی»ی تاقمە سیاسییە شێعەکان، باسی ھەوڵدان بۆ پێکھێنانی دەوڵەتی زۆرینەی کرد.

بە پێی نووسینی ماڵپەڕی شەفەق نیوز، «موقتەدا سەدر» سەرۆکی ڕەوتی سەدری عێراق ڕۆژی چوارشەممە لە نەجەفی پیرۆز میوانداریی لە شاندێکی «چوارچێوەی ھەماھەنگی»ی تاقمە سیاسییە شێعەکانی کرد بە سەرۆکایەتیی «ھادی عامری».

دوای دیدارەکە «موقتەدا سەدر» لە پەیامێکی توییتێری دا نووسی: ھەوڵدان لە ئاراستەی پێکھێنانی دەوڵەتێکی زۆرینەی نیشتیمانی لە سەر بناغەی نە ڕۆژھەڵات و نە ڕۆژئاوا ھەروا بەردەوامە.

جێگای ئاماژەیە ئەم دانیشتنە دوو ڕۆژ دوای پشتڕاست کرانەوەی دەرەنجامی ھەڵبژاردنی ئەم دواییەی پەرلەمانی عێراق لە دادگەی فیدراڵی ئەم وڵاتە و ڕەت کرانەوەی داخوازیی ھەڵوەشاندنەوەی دەرەنجامەکانی ھەڵبژاردن ئەنجامی گرتووە.

سەرپەیڤ