کانونی یه‌که‌م 30, 2021 16:56 Asia/Tehran
  • موقتەدا سەدر: دوای کشانەوەی ھێزەکانی بیانی لە عێراق بنکە سەربازییەکان تەنیا دەبێ رادەستی سوپای عێراق بکرێت

«موقتەدا یەدر» ڕابەری ڕەوتی سەدر لە پەیامێکدا ڕابگەیاندووە:دوای کشانەوەی ھێزەکانی بیانی لە عێراق بنکە سەربازییەکان تەنیا دەبێ رادەستی سوپای عێراق بکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بەگێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، «موقتەدا سەدر»، رابەری رەوتی سەدر لە پەیامێکدا وەک تەگبیرێک بۆ دوای کشانەوەی ھێزی بیانی و بە تایبەت لەشکریانی ئەمریکی لە عێراق رایگەیاند: دوای ئەوەی ٣١ی ئەم مانگە هێزە بیانییەکان لەعێراق کشانەوە وا ھەڵدەگرێت بنکە سەربازییەکان تەنیا رادەستی سوپای عێراق بکرێن و نابێت هیچ سەربازێکی بیانی لە باڵوێززخانەی ئەمریکاش بمێنێتەوەو هێزەکانی عێراق باڵوێززخانەکە دەپارێزن.

«موقتەدا سەدر» جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، کشانەوەی هێزە شەڕەکان لەکۆتایی ئەم مانگەدا دەبێتە سەرەتایەک بۆ کۆتایی هاتنی داگیرکاری و کشانەوەی بەرەبەرەی ئەو هێزانەش کە لە ئێستادا ئەرکیان راوێژکارییە .

ئاماژەی بەوەش کردووە، عێراق دەبێ وڵاتێکی خاوەن سەروەری بێت و هەر رێککەوتنێک کە پێشێلی سەروەریی وڵات بکات دەبێ هەڵبوەشێنرێتەوە، هەروەها بوونی نوێنەرایەتی دیپلۆماسی و  هێزە بیانییەکان لەداهاتودا دەبێت لەسەر بنەمای هاوسەنگی و یاسای نێودەوڵەتی بێت.

ربەری رەوتی سەدر داواشی کردووە کە هەموو وڵاتان رێز لە سەروەریی ئاسمانی عێراق بگرن و تەنبا بەرەزامەندیی حکومەت، ئاسمانی عێراق بەکاربهێنن.

سەرپەیڤ