ئەمڕۆ بەڕێوە دەچێت، ڕێوڕەسمی "وەڵامی ملیۆنی" ئیدانە کردنی تیرۆری فەرماندەکانی بەرخۆدان لە بەغدا
ڕێوڕەسمی وەڵامی ملیۆنیی ئیدانە کردنی جەنایەتی تیرۆری فەرماندەکانی سەرکەوتن ئەمڕۆ شەممە لە سەروبەندی هاتنی دووهەمین ساڵڕۆژی شەهادەتی شەهیدان سولەیمانی و موهەندیس لە بەغدا بەڕێوە دەچێت.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە بەغدا ئەلیەوم، رێوڕەسمی ملیۆنیی ئیدانە کردنی جەنایەتی تیرۆری فەرماندەکانی سەرکەوتن ئەمڕۆ شەممە لە سەروبەندی هاتنی دووهەمین ساڵڕۆژی شەهادەتی شەهیدان سولەیمانی و موهەندیس لە بەغدا بەڕێوە دەچێت.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئێستا خۆپشاندەران لە هەندێک شوێنی بەغداوە بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی ملیۆنیی ئیدانە کردنی جەنایەتی تیرۆری فەرماندەکانی سەرکەوتن، دەستی پێکردووە.
ڕۆژی ڕابردوو حەشدی شەعبی بە دەرکردنی بانگهێشتنامەیەکی گشتی لە بەڕێوەچوونی ڕێپێوانی بە ئۆتۆمبیل و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە مەیدانی تەحریر بە بۆنەی دووهەمین ساڵڕۆژی شەهادەتی فەرماندەکانی بەرخۆدان هەواڵی دا و داوای بەشداری بەربڵاوی خەڵک لە ئەو خۆپیشاندانەی کرد.
مێدیا عێراقییەکان لە بەشداری تورکمانەکان و دانیشتووانی تەلەعفەر و نەینەوا لە ڕێوڕەسمی ملیۆنیی ئیدانە کردنی تیرۆری فەرماندەکانی بەرخۆدان هەواڵ دەدەن. دەوترێت کە فڕۆکەی ئەمریکی بۆ بینینی ڕێوڕەسمی ملیۆنی بە ئاسمان دا دەسووڕێتەوە .