کانونی دوھەم 03, 2022 08:44 Asia/Tehran
  • عەممار حەکیم: شەهیدان سولەیمانی و ئەلموهەندس، ناو و یادی خۆیان هەمیشەیی کرد

ڕێبەری رەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق لە پەیامێک دا بەبۆنەی دووهەم ساڵهاتی شەهیدبوونی سپەهبود حاجی قاسم سولەیمانی فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و ئەبوومەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبیی عێراق ، ڕێزی گرت لە دەور و رۆڵی ئەو دوو فەرماندە سەربەرزەی ئیسلام لە پاڵپشتی کردن لە عێراق لە بەرەوڕووبوونەوەی ترۆریزم.

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، عەممار حەکیم لەم بروسکەیەدا گوتیشی ، ئەم دوو شەهیدە پایەبەرزە بە هەڵوێستی جوامێرانەیان لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریسم و پوچەڵکردنوەی نەخشە وپیلانە وەیشوومەکانی تیرۆریستان ، ناوی خۆیان لە یادگەی گەلی عێراق و گەلانی بیرئازادی جیهان دا نەمر کرد .

عادل عەببدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراقیش لە بەیاننامەیەک دا جەختی کردەوە ، شەهیدان سلەیمانی و موهەندس مزگێنی سەرکەوتنەکانی داهاتووی ئۆمەتی ئیسلام لە کۆتایی هاتنی داگیرکاری و سازان لە گەڵ رژێمی زایۆنی ئەدەن .

سەردار قاسم سولەیمانی و ئەوبوومەهدی موهەندس و چەند کەسی دیکە لە هاوڕێکانیان سەرلەبەیانیی رۆژی هەینی سێی ژانیڤەری لە پەلاماری ئاسمانیی هێزە دەستدرێژکارە ئەمریکیەکان بە فەرمانی راستەوخۆی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەوکاتی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدای پێتەختی عێراق شەهید کران .

سەرپەیڤ