حامد موسه‌وی: ڕێککه‌وتنی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و ره‌وتی سه‌در ده‌بێته بنه‌ما بۆ دروستکردنی بنکه‌یه‌کی به‌هێزی په‌رله‌مانی کە دیارە ڕوانگەکانی کوردوسوونەش ڕەچاو دەکات
حامد موسه‌وی لە سه‌رکرده‌کانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رایگه‌یاندووە: ڕێککه‌وتنی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و ره‌وتی سه‌در ده‌بێته بنه‌ما بۆ دروستکردنی بنکه‌یه‌کی به‌هێزی په‌رله‌مانی کە دیارە ڕوانگەکانی کورد‌و سوننەش ڕەچاو دەکات.
«حامد موسه‌وی» لە سه‌رکرده‌کانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی لە لێدوانێکدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە، به‌مه‌رجی پێکهێنانی کوتله‌یه‌کی به‌هێزی په‌رله‌مانی که چاو‌دێر بێت و لێکۆڵینه‌وه بکات له‌جێبه‌جێکردنی کارنامه‌ی حکومه‌ت، رازی ده‌بن به پێکهێنانی حکومه‌تێکی زۆرینه‌ی سیاسی.
«حامد موسه‌وی» ڕاشیگەیاندووە: هه‌وڵێک هه‌یه له‌لایه‌ن هێزه سیاسیه جیاوازه‌کانه‌وه بۆ نزیککردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌کانی نێوان چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و ره‌وتی سه‌در و هه‌روه‌ها چاره‌سه‌رکردنی خاڵه‌کانی ناکۆکیی نێوانیان به‌ر له ئه‌نجامدانی یه‌که‌م دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
ناوبراو وتووشیەتی:چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ره‌زامه‌ند ده‌بێت له‌گه‌ڵ ره‌وتی سه‌در بۆ پێکهێنانی حکومه‌تێکی زۆرینه‌ی سیاسی و نیشتیمانی، به‌ڵام به‌مه‌رجێک بنکه‌یه‌کی به‌هێزی په‌رله‌مانی هه‌بێت و بتوانێت لێکۆڵینه‌وه له جێبه‌جێکردنی کارنامه‌ی حکومه‌ت بکات.
«حامد موسه‌وی» ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووە:پێکهێنانی حکومه‌ت به‌بنکه‌یه‌کی په‌رله‌مانی لاوازه‌وه درێژه ناکێشێت و ته‌مه‌نی کورت ده‌بێت، داواکارییه‌کانی گه‌لی عێراق و هێزه سیاسییه‌کانی عێراقیش جێبه‌جێناکات.
ئه‌و سه‌رکرده‌یه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی باسی له‌وه‌شکردووە، ڕێککه‌وتنی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و ره‌وتی سه‌در ده‌بێته بنه‌ما بۆ دروستکردنی بنکه‌یه‌کی به‌هێزی په‌رله‌مانی که له گه‌ڵ ڕوانگەی هێزه سوننی و کوردییه‌کانیشدا یەک دەگرێتەوە.
جێگای ئاماژەیە بڕیاره له ماوەی چه‌ند رۆژی داهاتوو کۆبوونه‌وه‌ی سێیه‌م له‌نێوان ره‌وتی سه‌در و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی که زۆرینه‌ی لایه‌ن شیعیه‌کان له‌خۆده‌گرێت ئه‌نجام بدرێت به‌مه‌به‌ستی رێککه‌وتن له‌سه‌ر شێوازی پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق.