یەکەم ھەنگاوی دەوڵەتی تازەی عێراق ھەڵوێست وەرگرتن لە ھەمبەر تورکیادا دەبێت
ئه‌ندامێکی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسای عێراق بە سەرۆکایەتیی «نوری مالیکی» رایگه‌یاند: یه‌که‌م هه‌نگاوی دەوڵەتی تازەی عێراق، تۆمارکردنی سکاڵا له ڕێکخراوەی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان دەبێت دژی دەوڵەتی تورکیا .
«حهیدهرئهللامی» ئه‌ندامی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا ڕۆڕی پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند: یه‌که‌م هه‌نگاوی دەوڵەتی تازەی عێراق، تۆمارکردنی سکاڵا له ڕێکخراوەی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان دژ به دەوڵەتی تورکیایە لەبەر بەزاندنی سنووری وڵاتەکەمان و هێرشکردنه سه‌ر خاکی عێراق و له‌ناوبردنی دارستانه‌کان و کۆچ پێکردنی هاوڵاتیانی گوندنشین.
وتیشی:هێرشه‌کانی تورکیا له ئه‌نجامی لاوازیی حکومه‌ت له دابین کردنی ئاسایشت دا بووه، بۆیه حکومه‌تی داهاتوو ھەوڵ دەدات بۆ گێڕانه‌وه‌ی شکۆی ده‌وڵه‌ت و شه‌ڕی هێزه ده‌ره‌کییه‌کان.
جەختی لەوەش کردەوە کە، هه‌موو ئه‌و به‌رپرسانه‌ی که ڕێگه‌یان به تورکیا داوه بچنه ناو عێراقه‌وه و ناوچه‌که کۆنتڕۆڵ بکه‌ن و سه‌روه‌رییه‌کان پێشێل بکه‌ن و شکۆی وڵات لاواز که‌ن، به‌رپرسیارن لەو کارەیاندا.
هێزه‌کانی سوپای تورکیا ماوه‌ی زیاتر له‌سێ ساڵه به‌رده‌وام ھێرش دەکەنە سەر ناوچه سنوریه‌کانی هه‌رێمی کوردستان به‌بیانوی سەرکوت کردنی چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە).