بافڵ تاڵەبانی گەیشتە بەغدا
بافڵ تاڵه‌بانی ئێوارەی شەممە گەیشتە بەغداد، ئەمە لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ یەکشەممە خولی نوێی په‌رله‌مانی عێراق سه‌رۆکی په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێردرێت.
ئێواره‌ی شه‌ممه ٨ی کانونی دووەمی ٢٠٢٢، بافڵ تاڵه‌بانی گه‌یشته به‌غدا و پێدەچێت ئەمڕۆ یه‌کشه‌ممه، ده‌ست به‌گفتوگۆ و دیدار و کۆبونه‌وه‌کانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌کانی عێراق بکات.
ئەم سەردانەی ناوبراو، له‌کاتێکدایه که شاندێکی هاوبه‌شی یه‌کێتی و پارتی به‌سه‌رۆکایه‌تی عیماد ئه‌حمه‌د و هۆشیار زێباری له‌به‌غدا و ژماره‌یه‌ک دیدار و کۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌کانی شیعه و سوننه‌کان ئه‌نجامداوه، ئه‌و سه‌ردانه‌ش له‌چوارچێوه‌ی پشتیوانی ئه‌و شانده کوردیه‌دا ده‌بێت، هەروەها بافڵ تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌کانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و ره‌وتی سه‌در و لایه‌نه سوننیه‌کانیش تایبه‌ت به شێوازی پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق و زامنکردنی مافه ده‌ستوریه‌کانی هه‌رێمی کوردستان کۆده‌بێته‌وه.