کرانە ئامانجی کاروانێکی پێداویستییەکانی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا لە باشووری عێراق
کانونی دوھەم 11, 2022 09:16 Asia/Tehran
سەرچاوە عێراقییەکان بەیانیی ئەمڕۆ سێ شەممە باسی کرانە ئامانجی کاروانێکی لۆجستیکیی سوپای تیرۆریستی ئەمریکایان کرد لە پارێزگای نوسەننای باشووری عێراق.
کەناڵی ھەواڵیی «سابرین نیوز» ڕایگەیاند، ئەم کاروانە لە کلتی تێپەڕین لە شاری «سەماوە»ی ناوەندی پارێزگای موسەننا ھێرشی کراوەتە سەر.
کەناڵی «سابرین نیوز» ئاماژەی نەکردووەتە وردیاتی زیاترو ڕادەی زیانە شیمانەییەکانی ئەم ھێرشەی سەر لەشکریانی ئەمریکی.
کاروان و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە گەلێک جار ھێرشیان کراوەتە سەر.
زۆرێک لە خەڵک و گروپە عێراقییەکان خوازیاری کشانەوەی ھێزەکانی تیرۆریستی ئەمریکی لە عێراقن و پەرلەمانی ئەم وڵاتەش گەڵاڵەیەکی لە بارەی کشانەوەی ئەم ھێزانە تێپەڕاندووە.