بە سێ خۆفڕ ھێرش کرایە سەر بنکەی ئاسمانیی بەلەد لە پارێزگەی سەلاحەدین
کانونی دوھەم 15, 2022 10:17 Asia/Tehran
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاشکرایکرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش کراوەتەسەر بنکەی ئاسمانیی بەلەد لەپارێزگای سەلاحەدین.
بەپێی ڕاگەیەندراوی شانەی ئەمنی، هێرشەکە لەکاتژمێر 6:10 خولەکی بەرەبەیاندا لەڕێگەی سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجامدراوە، بەبێئەوەی هیچ زیانێکی گیانیی لێبکەوێتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە کە لەئەنجامی هێرشەکەدا ئاگر لە ناو بنکەی بەلەد کەوتووەتەوە و زیانە ماددییەکان تائێستا نەزانراون.