دیداری هادی عامری لەگەڵ سەرۆکی ڕەوتی سەدر
سەرچاوە عێراقییەکان هەواڵیان دا، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لەنەجەفی پیرۆز لەگەڵ ڕێبەری ڕەوتی سەدر، دیداری کردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فەرمیی عێراق،"مۆقتەدا سەدر" ڕێبەری ڕەوتی سەدری عێراق شەوی یەکشەممە لە ماڵی خۆی لە حانانە لە نەجەفی پیرۆز میوانداری"هادی عامێری" سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح بووە.
هەر لەم حاڵە دا،ڕۆژنامەی سەباح لە ڕاپۆرتێک دا نووسی، لایەنە سیاسییەکانی عێراق ڕایانگەیاندووە، دانووستانی لە نێوان ڕەوتی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان لە بارەی ڕێگاکانی دەرباز بوون لە چەقبەستوویی سیاسی و هەوڵدان بۆ دوور کردنەوەی وڵاتان لەهەر قەیرانێک کە کاریگەری خراپی هه بێت لە سەر ڕەوشی ئاسایشی، قسە کراوە.
بە پێی نووسراوەی ئەلسەباح، لەم دانیشتنە دا تیشک خراوەتە سەر ڕووداوەکانی کۆبوونەوەی یەکەمی پەرلەمان و ئەنجامەکانیی و هه روەها به رنامه ی کاری دادگەی فیدراڵ لەبارەی ئەم کۆبوونەوەیە و دوایین گۆڕانکارییەکان لە دوو ئاستی سیاسی و ئاسایشی لە عێراق دا.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لەگەڵ پێکهێنانی دەوڵەت لەلایەن یەک ئالییەوە و بەرەو پەراوێز بردنی لایه نی دیکە نەیاریەتی کردووە.
"مۆقتەدا ئەلسەدر" سەرۆکی ڕەوتی سەدری عێراق سێشەممەی ڕابردوو جارێکی تر لە سەر هەڵوێستی خۆی لەبارەی پێکهێنانی دەوڵەتی زۆرینەی نیشتمانی جەختیکرد و گوتیشی: دەرگاکان لە سەر ئەوانه ی وا سەبارەت بەوان بۆچوونی باشمان هەیە بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی زۆرینەی نیشتمانی ئاوەڵان.