درێژەی وتووێژی چوارچێوەی هاواهەنگیی شیعەکانی ئێراق لە گەڵ ڕەوتی سەدر
ئەندامێکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای ئێراق ڕایگەیاند وتووێژە سیاسیەکانی نێوان چوارچێوەی هاواهەنگیی شیعەکان و ڕەوتی سەدر بە مەبەستی پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو هەروا درێژەی هەیە .
زەرغام ئەلمالکی نوێنەری پەرلەمانی ئێراق لە هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بە ڕاگەیاندنی ئەو بابەتە وتی : گرووپە سوننەکان بە هاوپەیمانیی تەقەدوم بە هاوپەیمان بوون لە گەڵ گرووپەکانی دیکە توانیان37 کورسی دەسبخەن .
وتیشی: لە وەها دۆخێکدا چوارچێوەی هاوئاهەنگی چلۆن دەتوانێ بڕواتە پەراوێزەوە ؟
ئەو نوێنەرەی پەرلەمانی ئێراق سەبارەت بە دەورگێڕانی ئۆپۆزیسیۆن لە پەرلەمانی داهاتوو ڕایگەیاند: بژاردەی ئۆپۆزیسیۆن بە هیچ لەونێک سەپێندراو نیە بەڵکوو هەڵبژاردەیەکی دڵخوازبۆ هەر پێکهاتەیەکی سیاسیە .
هاوکات ڕێبەرانی چوارچێوەی هاوئاهەنگیی شێعەکانی ئێراق ئەمڕۆ شەمە ڕایانگەیاند، پێبەندن بە شەراکەت لە گەڵ سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا .
موحەمەد ئەلزیادی ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگیی شێعەکانی ئێراق وتی : چوارچێوەی هەماهەنگی بە نیازە حکومەتی تەوافوقی بە بەشداری هەموو گرووپە سیاسەکان پێک بێنێت .
چوارچێوەی هاوئاهەنگی وڕەوتی سەدر بە ڕێبەرایەتی موقتەدا سەدر سەبارەت بە دووبەربژێری پوستی سەرۆک وەزیریی نەگەیشتوونەتە ڕێکەوتن .