چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەی عێراق هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی بەغدای بە کردەوەیەکی تیرۆریستی زانی
کانونی دوھەم 29, 2022 11:35 Asia/Tehran
چوارچێوەی هەماهەنگی لایەنە سیاسییەکانی شیعەی عێراق لە بەیاننامەیەک دا بە توندی ئیدانەی هێرشە ڕۆکێتەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدای کرد و ئەو کردەوەی بە تیرۆریستی ناو برد.
هاوپەیمانییەکە ئەم هێرشەی لە پێناو دروستکردنی ناکۆکی و بیانوو بۆ دەستێوەردانی لایەنە بیانییەکان زانی کە بە نیازن دووبەرەکی لە نێوان رۆڵەکانی گەلی عێراق دروست بکەن.
چوارچێوەی هەماهەنگی داوای لە لایەنە سیاسییەکانی دیکەی عێراقی کرد کە بە دروستکردنی یەکڕیزی بە بێ پشت بەستن بە دەرەوە، دەرفەت بە تێکدانی ئاسایش و پێشێلکردنی سەروەری وڵات بە دوژمنان نەدەن.