شوبات 07, 2022 09:08 Asia/Tehran
  • عێراق خوازیاری دانیشتنی هاوبەش لە گەڵ سووریا و تورکیا بوو بۆ دیاریکردنی پشکی ئاوی فورات

وەزیری سەرچاوە ئاویەکانی ئێراق داوای لە هاوشانانی سووریایی و تورکیایی خۆی کرد لە دانیشتنێکدا کە بە میوانداریەتی بەغدا بۆ دیاری کردنی پشکی ئاوی فورات بەڕێوە دەچێ بەشداری بکەن .

مەهدی ڕەشید ئەلحەمدانی وەزیری سەرچاوە ئاویەکانی ئێراق ڕۆژی ڕابردوولە وتووێژێکدا بە بێ ئاماژە بە کاتی بەڕێوە چوونی دانیشتنەکە وتی :  خەریکی ئامادە کارین بۆ بەڕێوە چوونی دانیشتنی سێ لایەنەی وەزیرانی ئاوی سووریا ئێراق و تورکیا لە بەغدا بەمەبەستی لێکدانەوەی دۆسیەی ئاو .

تورکیا  بە سازکردنی  22 بەنداو و 19 گەڵاڵەی ئاوی تورکیا ناسراو بە ئاناتولی باشووری ڕۆژهەڵات " گەڵاڵەی گاپ " لە ناوچەکانی سەرەوەی ڕووباری دیجلە و فورات لە چەند ساڵی ئەم دواییە ڕادەی کەڵک وەرگرتن لە ئاوی ئەو ڕووبارگەلە لە ناوچە خوارووەکان لە خاکی  سووریا و ئێراقی تا ڕادەیەکی زۆر کەم کردووەتەوە ئەو کارەی تورکیا ڕووبەڕووی  ڕەخنەی توندی ئێراق و سووریا بووەتەوە .

دیجلە و فورات لە ئێراق گرینگترین ئێکو سیستمی  سروشتیی  ئێراق دێنە ئەژمارو جگە لە بەشگەلی کشتوکاڵ، بۆ خواردنەوەش  کەڵکی  لێوەر دەگیردرێت .

سەرپەیڤ