سەرۆكایەتی په‌رله‌مانی عێراق ده‌رگای خۆكاندیدكردنی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار كرده‌وه
سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ جاری دووھه‌م ده‌رگای خۆكاندیدكردنی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار كرده‌وه، بۆئەو مەبەستەش لە سبەینێ چوارشەممەوە فۆڕمی خۆكاندیدكردن بڵاودەكرێتەوە و بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی په‌رله‌مانی عێراق، كه واژۆی «موحه‌ممه‌د حه‌لبوسی» سه‌رۆكی په‌رله‌مانی له‌سه‌ره تێیدا هاتووه، به‌ره‌چاوكردنی ماوه‌ی ده‌ستوریی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار به‌پشت به‌ستن به مادده‌ی (72/دوه‌م/ب)ی ده‌ستور، هه‌روه‌ها به پاڵپشت به یاسای كاندیدكردنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ژماره 8ی ساڵی 2012 ، سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڕیاری دا به كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار له رۆژی چوارشه‌ممه 9ی (شوبات/2)ی 2022 بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ.
11ی (کانونی دوەم/1)ی ئه‌مساڵ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق كردەوە و 25 كه‌س سیڤی خۆیان بۆ كاندیدبوون پێشكه‌ش كرد و سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی عێراق په‌سه‌ندی كردن.
یه‌كێك له كاندیدانی پۆستی سه‌رۆك كۆمار هۆشیار زێباری، كاندیدی پارتی بوو، به‌ڵام ناڕه‌زایی لێكهوتهوه و له دادگای فیدڕاڵی سكاڵا تۆماركرا، سه‌رئه‌نجام 6ی ئه‌م مانگه، دادگای فیدراڵی عێراق له‌سه‌ر چوار پەرلەمانتار کە سیانیان یەکێتین و ئەوی دیكه‌یان سەربەخۆیە، له‌باره‌ی بڕیاری په‌سه‌ندكردنی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق كۆبوه‌وه و بڕیاری دا كه په‌سه‌ندكردنی كاندیدكردنی هۆشیاری زێباری له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه ده‌ستوری نه‌بووه.
به‌پێی نوسراوێكی دادگای فیدڕاڵی، هۆشیار زێباری ئه‌و مه‌رجانه‌ی تیادا نیه كه له مادده‌ی 68ی ده‌ستوردا هاتون، ئه‌وه‌ش پێشێلكەری راشكانهوانهی ده‌ستوره بەوپێیەی مەرجەکانی "باشیی ناوبانگ"ی تێدا نییە.