کازمی: دهبێت بهڕێوهبردنی دۆسیهی نهوت بهپێی دهستور و بهرژهوهندی نیشتیمانیی بێت
سەرۆک وەزیرانی عێراق له کۆبونهوهی ئهمڕۆی ئهنجومهنی وهزیران رایگەیاند، "وەزارەتی نەوتی راسپاردوە لەسەر پرسی نەوت لەگەڵ هەرێمی کوردستان هاوئاهەنگی بکات و دهبێت بهڕێوهبردنی دۆسیهی نهوت بهپێی دهستور و بهرژهوهندی نیشتیمانی بێت".
ئەمڕۆ چوارشەممە، مستەفا کازمیسەرۆک وەزیرانی عێراق و فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق، لە ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا، میوانداری وەزیری نەوتی عێراقی کردووە بۆ تاوتوێکردنی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی لەبارەى ئیدارەدانی نەوت لە هەرێمی کوردستان.
لەهەمان کاتدا وەزارەتی نەوتی راسپاردووە لەسەر پرسی نەوت لەگەڵ هەرێمی کوردستان هاوئاهەنگی بکات و دهبێت بهڕێوهبردنی دۆسیهی نهوت بهپێی دهستور و بهرژهوهندی نیشتیمانی بێت.فراکسیۆنی سەدر لە پەرلەمانی عێراق ڕایانگەیاند، دەبێت هەموو لایەنەکان پابەندی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی بن.
ئەمڕۆ چوار شەممە ١٦ی شوبات، حەسەن کەعبی، سەرۆکی فراکسیۆنی سەدرییەکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە بینای پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند "ئێمە هەموومان ڕێز لە بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی دەگرین و هەر بڕیارێکیش لەو دادگایەوە بێت دەبێت وەک خۆی جێبەجێ بکرێت".
بزوتنەوەی گۆڕان لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایدەگەیەنن "ئێمە لە بزوتنەوەی گۆڕان، جەخت لەسەر جێبەجێکردنی مادە دەستورییەکان دەکەینەوە، بەشێوەیەک بنەماکانی سیستمی فیدڕاڵیزم و مافە یاسایی و دەستورییەکانی کورد پارێزراوبێت".
ئەمڕۆ چوار شەممە ١٦ی شوبات، بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر بڕیارەکەی دادگای فیدراڵ لەسەر نەوت و گازی هەرێم ڕایدەگەیەنن " کە لە بزوتنەوەی گۆڕان، جەخت لەسەر جێبەجێکردنی مادە دەستورییەکان دەکەینەوە، بەشێوەیەک بنەماکانی سیستمی فیدڕاڵیزم و مافە یاسایی و دەستورییەکانی کورد پارێزراوبێت، جەخت لەسەر مافی خۆبەخاوەنزانینی سەرچاوە سروشتیەکانی کوردستان دەکەین، بەتایبەت کە حکومەتی هەرێم پەرە بە چاکسازی گشتگیر بدات کە پشتیوانی خەڵک بۆ سیاسەتەکانی دەستەبەر بکات و پێداچونەوە و چاکسازی لە کەرتی وزەدا بکات".
ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاری دا بە نادەستوریبوونی یاسای نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان و ڕایگەیاند کە پێویستە هەرێم پابەند بێت بە ڕادەستکردنی نەوت بە حکومەتی فیدڕاڵ